وەزارەتی ناوخۆی عێراق: بەبێ‌ وەرگرتنی ڤاكسین رێگە نادرێت دەوام بكرێت

پێش 3 هەفتە عێراق

نەوا
وەزارەتی ناوخۆی عێراق جەختلەوەدەكاتەوە: چیتر رێگە نادرێت كارمەندانی فەرمانگە قەرەباڵغەكان دەوام بكەن، ئەگەر ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرنەگرتبێت.

لیوا خالید میحنا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردوە: لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی بڕیاری داوە بەوەی كە رێگە بە سەردانی هاوڵاتیان نەدرێت بۆ ئەو فەرمانگانەی قەرەباڵغن و سەردانیكەریان زۆرە ئەگەر رێوشوێنی تەندروستی پێویست نەگیرابێتە بەر.
رونیشكراوەتەوە: هەروەها رێگە بە فەرمانبەران نادرێت لە بەرواری 20ی نیسانەوە دەوام بكەن تا ئەو كاتە ڤاكسین وەرنەگرن.
میحنا جەختیلەوەشكردوەتەوە: تیمە تەندروستیەكانی وەزارەتی تەندروستی دەستیان كردوە بە رێوشوێنەكان بۆ دابەشكردنی ڤاكسین بەسەر ئەو چینانەی دەیانگرێتەوە، بە پلەی یەكەم هێزە ئەمنیەكان بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندی راستەوخۆیان لەگەڵ هاوڵاتیان هەیە لە فەرمانگە خزمەتگوزاریەكاندا و هێزە ئەمنیەكان لە بازگە و خاڵەكانی پشكنین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group