پێدانی كاره‌بای نیشتمانی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت

پێش 3 هەفتە

نه‌وا
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی  لە كێڵگەكانی كۆرمۆر بۆ ماوەی 12 كاتژمێر بەرهەمهێنانی غاز رادەگیرێت، رۆژی یەکشەممە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی کەمدەبێتەوە.
له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووه‌، "هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كە رێكەوتی 18/4/2021 لەكاتژمێر 4:00ی بەیانی یەوە تاوەكو كاتژمێر 12:00 ی نیوەڕۆ كۆمپانیای داناغاز بەسەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان هەڵدەستێت بەئیشوكاری چاكسازیی لەكێڵگەی كۆرمۆر بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی و خۆئامادەكردن بۆ وەرزی هاوین".
باسی له‌وه‌شكردووه‌، لەو ماوەیەدا هەناردەكردنی بڕە غازی پێویست بۆ وێستگەكانی بەرهەهێنان رادەوەستێت و بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەبێتەوە.
وەزارەتی کارەبا ئەوەشی خستوەتەڕو، تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا و بەهەماهەنگی لەگەڵ وێستگەكانی گۆڕین كار بۆ ئەوە دەكەن لەو 12 كاتژمێرەدا كەمترین كاریگەریی لەسەر ماوەكانی پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان هەبێت. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group