زانیاری سەرسوڕهێنەر لەسەر مردنی مارادۆنا ئاشكرا دەكرێت

01/05/2021 وەرزش

نەوا-
راپۆرتی كۆتایی لێكۆڵینەوە لەسەر مردنی دیێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا ئەفسانەی پێشووی تۆپی پێی ئەرجەنتینی كۆتایی هاتوو و بەپێی راپۆرتەكە مارادۆنا بەهۆی كەمتەرخەمییەوە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی راپۆرتی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە گیان لەدەستدانی مارادۆنا كە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە، ئەو كەسانەی كە چارەسەری مارادۆنایان دەكرد گونجاو نەبوون بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو حاڵەتەی ناوبراودا، هەروەها ئەفسانە ئەرجەنتینییەكە خۆشی بەشێوەیەكی زۆر ناگونجاو و هەڵەشەیی و دوور لە پیشەییانە مامەڵەی كردووە.
بەپێی راپۆرتەكە، مارادۆنا تووشی تێكچونێكی تەندروستی مەترسیدار بووە و بۆ ماوەی 12 كاتژمێر لە سەرەمەرگدا بووە لە رۆژی 25ی 11ی ساڵی رابردوو، بۆ كاتێكی درێژ بەدەست ئازارەوە ناڵاندویەتی و بۆ چەند كاتژمێرێك پێش گیان لەدەستدانی وەك پێویست نەخراوەتە ژێر چاودێرییەوە.
گیان لەدەستدانی مارادۆنا بەهۆی نەخۆشییەوە هەرایەكی زۆری لە ئەرجەنتین و جیهانیشدا دروستكرد و گومان هەبوو كە بەهۆی كەمتەرخەمی پزیشكییەوە گیانی لەدەست دابێت، بەهۆی ئەوەشەوە لێكۆڵینەوە بۆ ئاشكراكردنی هۆكاری مردنەكەی دەستی پێكرد و یەكێك لە گومانلێكراوەكانیش پزیشكە تایبەتەكەی بوو كە هاوڕێی نزیكی بوو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group