بایدن ئاستی وەرگرتنی ساڵانەی پەنابەرانی بەرزكردەوە

04/05/2021 جیهان

نەوا-
سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، بۆ ئەم ساڵ وڵاتەكەی زیاتر لە 62 هەزار پەنابەر وەردەگرێت، ئەمەش چوار هێندەی ئەو ژمارەیە كە لە ئیدارەی پێشووی وڵاتەكەدا رێگەی پێدرابوو.
جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، بڕیاری ئیدارەی پێشوو لە بارەی سنورداركردنی وەرگرتنی پەنابەرانی هەڵوەشاندوەتەوە، كە تەنها رێگەی بە وەرگرتنی 15 هەزار پەنابەر لە ساڵێك دەدا.
وتیشی، بۆ ئەمساڵ 62 هەزار و 500 پەنابەر وەردەگرن و هیواشی خواست بەم بڕیارە كۆتایی بە چاوەڕوانی هەزاران پەنابەر بێت كە چەند ساڵێكە هیوای دەستپێكردنی ژیانێكی نوێیان هەیە.
ئەم بڕیارە نوێیە لە كاتێكدایە كە پێش دوو هەفتە بایدن رایگەیاندبوو، بە هۆی زۆری ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە سنورەكانی مەكسیكەوە چوونە ناو ئەمریكا بۆ ئەمساڵ ئاستی وەرگرتنی پەنابەران وەك پێشتر دەمێنێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group