وەزاەرتی پەروەردەی عێراق: مامۆستایان و خوێندكاران ناچار نەكراون بە وەرگرتنی ڤاكسین

04/05/2021 عێراق

نەوا-
وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئاشكرایكرد، هیچ بڕیارێك نییە بۆ ئەوەی مامۆستایان و خوێندكاران ناچار بكرێن كە ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن.
حەیدەر فاروق وتەبێژی وەزارەتی پەروەری عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە، وەزارەتی پەروەردە هیچ رێنمایی و ئاگاداركردنەوەیەكی لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بەدەستنەگەیشتووە بۆ ئەوەی مامۆستایان و كارمەندانی وەزارەتەكە و خوێندكاران بەناچاری بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بكوترێن.
رونیشیكردووەتەوە، لەكاتی خوێندنی ناو هۆڵەكان وەزارەت رێوشوێنەكانی خۆپاراستن پەیڕەو دەكات، كۆنترۆڵی بارودۆخی گشتی خوێندنگاكان كراوە و پابەندبوونێكی زۆر هەیە بە جێبەجێكردنی رێوشوێنەكانەوە.
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق جەختیلەوەشكردووەتەوە، شارەزایان و بەڕێوەبەرە گشتییەكان گفتوگۆی بەردەوام لەسەر بارودۆخی پەروەردە و كاریگەرییەكانی پەتای كۆرۆنا دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group