ریاڵ مەدرید چیتر هازاردی ناوێت

06/05/2021 وەرزش

نەوا
دوای دروستبونی توڕەیی لەناو یانەكە بەهۆی پێكەنینێكەوە، ریاڵ مەدرید بڕیاری داوە دەستبەرداری ئیدن هازاردی بەلجیكی ببێت.
بەرنامەی "شیرنگیتۆ"ی بەناوبانگی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە: پێكەنینەكەی هازارد و گاڵتەكردنەكانی لەگەڵ یاریزانانی چێڵسیدا دوای دۆڕاندنیان بەرامبەر یانەی چێڵسی لە نیوەی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەروا ئاسان تێناپەڕێت.
رونیشكراوەتەوە: باڵانسی هازارد كۆتایی هاتووە و یانەكە بڕیاریداوە لە وەرزی گواستنەوەی هاوینەدا دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت، بەتایبەتی كە بەردەوام ئامادە نییە و بەدەست پێكانەوە دەناڵێنێت.
هازارد لە هاوینی 2019 پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە كرد و نرخەكەی زیاتر بوو لە 100 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام تائێستا نەیتوانیوە ئاستێكی باش پێشكەش بكات و زۆرینەی كاتەكانی پێكانی هەبووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group