یونیتاد: داعش چەكی كیمیایی لەسەر هاوڵاتیان و بەندكراوەكان تاقیكردوەتەوە

06/05/2021 جیهان

نەوا
بەپێی راپۆرتێكی نێودەوڵەتی، رێكخراوی داعش چەكی كیمیایی دژی هاوڵاتیانی مەدەنی و ئەوانەی بەندكراو بوون لەلای تاقیكردووەتەوە.
بەپێی راپۆرتێك كە نێردەی "یونیتاد"ی تایبەت بە لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی داعش  بڵاویكردووەتەوە، لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2016 ئەو رێكخراوە چەكی كیمیاوی لەسەر هاوڵاتیانی مەدەنی و بەندكراوان تاقیكردوەتەوە.
رونیشكراوەتەوە، تاوانەكانی ئەو رێكخراوی دژی ئێزدییەكان لە عێراق لە چوارچێوەی تاوانی جەنگ و كۆمەڵكوژییە، روفاتی 875 كەس لە قوربانیانی دەستی رێكخراوەكە لە 11 گۆڕی بەكۆمەڵدا دۆزراونەتەوە هەروەها 4 پێگەی لەسێدارەدان دۆزراونەتەوە، ئەوەش دوای هێرشكردنە سەر گرتوخانەی بادۆش لە پارێزگای نەینەوا.
بەپێی هەمان راپۆرت، لەئێستادا لێكۆڵینەوە لەوە دەكرێت چۆن لێپێچینەوە لە تاوانەكانی رێكخراوی داعش بەهێز بكرێت، ئەوەش لە رێگەی كاری بەكۆمەڵی لایەنە چالاكە نێودەوڵەتی و ناوخۆیی و ناحكومییەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group