تەندروستی جیهانی: كۆرۆنای هیندی لە 44 وڵات تۆمار كراوە

12/05/2021 جیهان

نەوا-
رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكرایكرد، نەوەی هیندی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دەیان وڵاتی تری جیهاندا تۆمار كراون و ژمارەیەك زۆر توشبوو بەو نەوەیە لە بەریتانیا تۆمار كراون.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، ئەو نەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە مانگی ئۆكتۆبەری رابردوو لە هندستان دۆزرایەوە لە داتاكانی 44 دەوڵەتی جیهاندا هەبووە.
رونیشیكردووەتەوە، یەكێك لەوانە بەریتانیایە كە ژمارەیەكی زۆر توشبووی بەو نەوەیە تۆمار كردووە كە بە "B 1.617" ناسراوە.
نەوەی هیندی ڤایرۆسی كۆرۆنا یەكێكە لەو نەوانەی كە زۆر بەخێرایی بڵاودەبنەوە و وڵاتی هندستانی هەراسان كردووە، لە نەوەكانی تر بەهێزترە و زیاتر بەرگری دژی ڤاكسینەكان دەكات، پێشتریش رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەدابوو كە ئەو نەوەیە جێی نیگەرانییە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group