نیمار: دەمەوێت لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاری بكەم

12/05/2021 وەرزش

نەوا-
نیمار داسیلڤا ئەستێرەی هەڵبژرادەی بەڕازیل و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی هیوای ئەوە دەخوازێت، لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی یاری بكات.
نیمار بە رۆژنامەی "ماركا"ی ئیسپانی وتووە، دەمەوێت لەگەڵا كریستیانۆ رۆناڵد یاری بكەم، پێشتر لەگەڵ دوو یاریزانی نایابی وەك لیۆنێل مێسی و كیلیان مباپێ‌ یاریم كردووە، بەڵام تائێستا لەگەڵ رۆناڵد یاریم نەكردوە.
ئەستێرە بەڕازیلیەكە رونیشیكردووەتەوە، دەمەوێت جامی جیهانی بەدەستبهێنم و ئەوەش هەمیشە خەونە گەورەكەم بووە، بەڵام دەشمەوێت لەگەڵ پاریس سانجێرمان هەموو شتێك بەدەستبهێنم، نزیك بومەتەوە لە 30 ساڵی تەمەنم و ژیانێكی پیشەیی باشم هەیە لەسەر ئاستی تاكەكەسی.
نیمار تاوەكو ساڵی 2025 گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێكردەوە و لەئێستاشدا رۆناڵدۆ بەكاتێكی سەختدا تێدەپەڕێت لە یانەی یۆڤانتۆس و ئەگەری هەیە ریزەكانی ئەو یانە ئیتاڵییە جێبهێڵێت ئەگەر سەرنەكەوێت بۆ خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group