لە سەڵاحەدین بۆمبێكی چێنراو بە 6 منداڵدا تەقیەوە

16/05/2021 عێراق

نەوا-
لە پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێكی چێنراو بە 6 منداڵدا تەقیەوە و بەهۆی ئەوەشەوە سیانیان گیانیان لەدەستدا و سیانەكەی تریشیان بریندار بوون.
سەرچاوەكانی هەواڵی عێراقی بڵاویانكردووەتەوە، لە پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێكی چێنراو كە پاشماوەكانی رێكخراوی داعش بوون، بە 6 منداڵدا تەقیوەتەوە.
رونیشكراوەتەوە، بەهۆی رووداوەكەوە 3 لەو منداڵانە گیانیان لەدەستداوە و 3 منداڵەكەی تریشیان بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
سەرچاوەكان باسیان لەوەشكردووە، ئەو منداڵانە لە گوندی "مالحە"ی رۆژهەڵاتی سەڵاحەدین بەو بۆمبە یاریان كردووە، لە ئەنجامدا پێیاندا تەقیوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group