تەرمی 14 كەس لە ماڵی كارمەندێكی پێشووی پۆلیسدا دۆزرانەوە

22/05/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
لە ماڵی كارمەندێكی پێشووی هێزەكانی پۆلیسی ئێلسالڤادۆردا 14 تەرم دۆزرانەوە و باس لە ئەگەری بوونی قوربانی زیاتریش دەكرێت لە دۆسیەكەیدا.
دوای ئەوەی مانگی رابردوو كارمەندێكی پێشووی پۆلیسی ئێلسالڤادۆر بە ناوی هۆگۆ ئۆسیریۆ چاڤێز تەمەن 51 ساڵ بە تۆمەتی كوشتنی ژنێكی تەمەن 56 ساڵ و كچە 26 ساڵانەكەی ئەو ژنە دەستگیركرا، پۆلیس دەستیكرد بە گەڕان لە ماڵەكەیدا.
لەئەنجامی گەڕانی پۆلیس وەك میدیاكانی ئێلسالڤادۆر بڵاویان كردوەتەوە، هەشت چاڵ دۆزراونەتەوە كە 14 تەرمیان تێدابووە.
بەرپرسانی پۆلیس باسیان لەوەكردووە، كە ئەو پۆلیسە لەئێستادا تۆمەتی ئەنجامدانی 20 تاوانی كوشتنی رووبەڕووكراوەتەوە و گەڕان بەدوای تەرمی ئەوانەیتردا بەردەوامە.
ئەو كارمەندەی پێشووی پۆلیس پێشتر بە تاوانی گێچەڵی سێكسیش لێپێچینەوەی لەگەڵدا كرابوو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group