ریاڵ مەدرید و مباپێ‌ گەیشتنە رێكەوتن

22/05/2021 وەرزش

نەوا-
یەكێك لە گەورەترین بریكارەكانی یاریزانان لە فەرەنسا ئاشكرایكرد، خێزانی كیلیان مباپێ‌ ئەستێرەی فەرەنسی و یانەی پاریس سانجێرمانی ئەو وڵاتە، لەگەڵ یانەی ریاڵا مەدرید گەیشتوونەتە رێكەوتن.
برۆنۆ ساتین كە بریكاری چەندین یاریزانی فەرەنسییە لە هەواڵێكی كتوپڕدا ئاشكرایكردووە، كیلیان مباپێ‌ و خێزانەكەی بە تەواوەتی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید گەیشتوونەتە رێكەوتن و كۆتایی پێهێنراوە و ئەم وەرزە ئەو یاریزانە روودەكات یانە ئیسپانییەكە.
باسی لەوەشكردووە، سەرەتا پێویستە ریاڵ مەدرید لەگەڵ یاریزانەكە بگاتە رێكەوتن و ئەوەش تەواو بوو، لەئێستاشدا پێویستە یانەكەی ئێستای رەزامەندی بدات بە رۆشتنی ئەو یاریزانە.
دوای چەندین مانگ لە دانوستان لەگەڵ مباپێ‌ یانەی پاریس سانجێرمان نەیتوانیوە ئەو یاریزانە بە مانەوە رازی بكات و بەردەوام سوورە لەسەر جێهێشتنی فەرەنسا.
رۆژنامەی "لو باریزیان"ی فەرەنسی ئاماژەی بەوەداوە، پاریس سانجێرمان گرێبەستێكی پێشكەش بە مباپێ‌ كردووە تا ساڵی 2025، بەڵام یاریزانەكە داوای گرێبەستێكی كورتی كردووە تا 2022 یاخود 2023 وەك درێژترین گرێبەست.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group