ریاڵ مەدرید: زیدان دەستی لەكاركێشایەوە

27/05/2021 وەرزش

نەوا - 
دوای دزەكردنی زانیاریەكان لەسەر ئەوەی زەینەدین زیدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید داهاتووی خۆی یەكلایی كردووەتەوە و ریاڵ مەدریدی ئیسپانی جێدەهێڵێت، ئەو یانەیە ئاشكرایكرد كە ناوبراو دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش كردووە و دەستبەرداری پۆستی راهێنەرایەتی یانەكە بووە.
یانەی ریاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، زەینەدین زیدانی راهێنەر بڕیاریداوە كۆتایی بە گەشتی ئێستای بهێنێت لەگەڵ یانەكە.
ئەوەش هاتووە، ئێستا كاتی ئەوەیە رێزی بڕیارەكەی بگرین  و پێزانینی خۆمان بۆ پیشەیی و دڵسۆزی چەندین ساڵەی دەرببڕین.
لەبەیاننامەكەدا جەختلەوەشكراوەتەوە، زیدان یەكێكە لە گەورەترین ئەفسانەكانی یانەكە و لە یاریزانێك و راهێنەرێك زیاترە و دەزانێت كە لە دڵی ریاڵ مەدریددایە و هەمیشەش یانەكە ماڵی ئەو دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group