بایدن: لەگەڵ پۆتین باس لە پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ لە روسیا دەكەم

31/05/2021 جیهان

نەوا-
جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا، رایگەیاند لە میانی كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەیدا لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی رووسیا، تاوتوێی پێشێلكارییەكانی مافەكانی مرۆڤ لە رووسیا دەكات.
جۆ بایدن لە وتارێكدا كە لە رێوڕەسمی "رۆژی یادەوەری" لە ویلایەتی دێلاوێر پێشكەشی كرد رایگەیاند: "لەگەڵ سەرۆكی رووسیا باس لە رێزگرتن لە مافەكانی مرۆڤ دەكەم".
سەرۆكی ئەمریكا وتیشی: "لە میانی دوو هەفتەی داهاتوودا لە جنێڤ چاوم بە سەرۆك پوتین دەكەوێت تاوەكو بۆی روونبكەمەوە كە دەستەوەستان ناوەستین كە مافەكانی مرۆڤ پێشێلبكات".
پێشتریش كۆشكی كرملین لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە بەپێی ئەو رێككەوتنەوەی كە ئەنجامیداوە، ڤلادیمیر پوتین و جۆ بایدن لە 16ی حوزەیرانی داهاتوو لە جنێڤ كۆدەبنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group