ژنێك 7 مانگە كۆرۆنایەتی و 30 جار ڤایرۆسەكە لە جەستەیدا گۆڕاوە

05/06/2021 هەمەڕەنگ

نەوا
ژنێكی ئەفریقی ماوەی زیاتر لە 7 مانگە گیرۆدەی كۆرۆنایە و تێی نەپەڕاندووە، ڤایرۆسەكەش 30 جار لە جەستەیدا گۆڕاوە و هۆكارەكەشی ئەوەیە لە بنەڕەتدا ئەو ژنە نەخۆشی ئایدزی هەیە.
رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، ژنێكی باشوری ئەفریقا كە تەمەنی 36 ساڵە تووشی پەتای كۆرۆنا بووە و ماوەی زیاتر لە 7 مانگە بەردەوامە.
رونیشكراوەتەوە، ژنەكە لە كۆتایی مانگی 9ی ساڵی رابردوەوە توشبووە و لەماوەی رابردودا دیاردەیەكی سەیر لە جەستەیدا دۆزراوەتەوە، ئەویش ئەوەیە ڤایرۆسەكە بەردەوام لە جەستەیدا دەگۆڕێت و تائێستا 30 جار گۆڕدراوە.
شارەزایانی زانكۆی "كوازۆلۆ ناتال" لە شاری "دیربان"ی باشوری ئەفریقا ئاماژەیان بەوەداوە، ئەو ژنەكە بەهۆی ئەوەی تووشبووی ئایدزە بەرگریی لەشی لاواز بووە، گۆڕانی كوشندە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جەستەیدا روودەدات.
ئەفریقا یەكێكە لەو وڵاتانەی ئایدز تێیدا بڵاوە و بەپێی داتاكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، 7 ملیۆن و 500 هەزار منداڵ لەو وڵاتە توشبووی ئەو نەخۆشییەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group