كەسێك بە تۆمەتی دەستدرێژی سێكسی و كوشتنی دەرۆزەكەرێك دەستگیر كرا

08/06/2021 عێراق

نەوا-
هێزە ئەمنییەكانی میسان كەسێكیان دەستگیر كرد كە دەستدرێژی سێكسی كردبووە سەر دەرۆزەكەرێك و دواتر كوشتبووی، هەروەها دوو بازرگانی مادەی هۆشبەریش لە بەغدا دەستگیر كران كە یەك كیلۆ مادەی كریستیاڵیان پێبووە.
ئاژانسی هەواڵگری سەربە وەزارەتی ناوخۆ عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، تەرمی كچێكی نەناسراو لە یەكێك لە ناوچەكانی پارێزگای میسان دۆزرایەوە، دوای لێكۆڵینەوە و كۆكردنەوەی زانیاری توانرا كەسێك دەستیگر بكرێت.
رونیشكراوەتەوە، تۆمەتبارەكە دوای ئەوەی دەستدرێژی سێكسی كردبووە سەری دەرۆزەكەرەكەی كوشتبوو، دانیناوە بە تاوانەكەیدا و باسی لەوەكردووە كە ئەو كچە چووە داوای پارەی لێكردووە بەڵام ئەو دەستدرێژی سێكسی كردووەتە سەری و دواتر خنكاندویەتی.
هەر بەپێی بەیاننامەكە، لە شاری بەغداش دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیر كران كە یەك كیلۆ كریستاڵ و دەمانچەیەك و چەند پێداویستییەكی كێشانی مادەی هۆشبەریان پێبووە، ئەوانیش دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا و رێوشوێنی یاسایی دژیان گیراوەتەبەر.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group