بانكی نێودەوڵەتی: ئامادەین قەرز بدەین بە عێراق

09/06/2021 عێراق

نەوا-
بانكی نێودەوڵەتی ئامادەیی خۆی پیشاندا قەرز بدات بە عێراق، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی كە تائێستا داوای قەرزی نەكردووە.
رەمزی نوعمان نوێنەری بانكی نێودەوڵەتی لە بەغدا بە رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی وتووە، عێراق سیاسەتێكی بۆ باشتركردنی بارودۆخی ئابوریی وڵات داڕشتووە، ئەویش لە رێگەی پابەندبوون بە پەڕەی سپی چاكسازییەوە، بەڵام تائێستاش بە قەیرانی ئابوریدا تێدەپەڕێت.
باسی لەوەشكردووە، بانكی نێودەوڵەتی ئامادەیە هاوكاری بكات ئەگەر حكومەت ئەو داوایە بكات، بەڵام خۆی پلانی ئابوری و دارایی هەیە، بانكەكە لەگەڵ حكومەتدا كار لەسەر پرۆژەیەكی نوێ دەكات لەسەر ڤاكسینەكانی تایبەت بە كۆرۆنا، ئەوەش ئەوەیە كە حكومەتی عێراقی داوای كردووە.
نوێنەری بانكی نێودەوڵەتی وتوشیەتی، تائێستا عێراق داوای قەرزی لە بانكەكە نەكردووە، ئێمە ئامادەین و كراوەین بۆ دەستكردن بە گفتوگۆ لە هەر ساتێكدا بێت بۆ ئەوەی هاوكاری بكەین، چونكە هاوبەشی عێراقین و پشتگیری كردنی لەپێناو سەقامگیریدا بەلامانەوە گرنگە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group