فڕۆكەخانەی بەغدا و بنكەی ئاسمانی بەلەد كرانە ئامانج

10/06/2021 عێراق

نەوا-
فڕۆكەخانەی بەغدا لە رێگەی سێ‌ درۆنەوە و بنكەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین لە رێكەی سێ‌ موشەكەوە كرانە ئامانج.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاویكردووەتەوە، دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە بنكەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین لە رێگەی سێ‌ موشەكەوە كرایە ئامانج، هێرشیك كرایە سەر فڕۆكەخانەی بەغداش.
ئەوەش هاتووە، هێرشەكە لە رێگەی سێ‌ درۆنەوە بووە و یەكێكیان خراوەتە خوارەوە، دواتر زانیاری لەسەر دوو درۆنەكەی تر ئاشكرا دەكرێت، جەختیشی كردوەتەوە: هێزە ئەمنییەكان سوورن لەسەر راوەدونانی ئەوانەی یاری بە ئاسایش و سەقامگیری كۆمەڵگەی عێراقی دەكەن و سزای دادپەروەرانەی خۆیان دەدرێن.
سەرلە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە سێ‌ موشەك نران بە بنكەی ئاسمانی بەلەدەوە، بەپێی راگەیەندراوێكی شانەی قەیرانەكان هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی و مادی لێنەكەوتوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group