لەیەك رۆژدا كۆرۆنا زیاتر لە 6 هەزار كەس لە هیندستان دەكوژێت

10/06/2021 جیهان

نەوا-
بەپێی داتاكانی وەزارەتی تەندروستی هندستان، تەنها رۆژی چوارشەممە زیاتر لە 6 هەزار كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی توشبووانیش 29 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە.
بەپێی داتاكانی وەزارەتی تەندروستی هیندستان، رۆژی چوارشەممە 93  هەزار و 986 توشبووی پەتای كۆرۆنا تۆمار كراوە، هەروەها 6 هەزار و 138 توشبوو لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.
بەوەش كۆی ژمارەی توشبووان لەو وڵاتە گەیشتووەتە سەروو 29 ملیۆن كەس و نزیكەی 360 هەزار كەسیش تائێستا گیانیان لەدەستداوە و پەتاكەش بەردەوامە لە بڵاوبوونەوە لەو وڵاتە و بەهۆیەوە سیستمی تەندروستی پەستانێكی زۆر گەورەی لەسەر دروستبووە.
بەپێی دوایین ئامارەكان، تائێستا زیاتر لە 175 ملیۆن كەس لە جیهاندا تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش نزیكەی 160 ملیۆنی پەتاكەیان تێپەڕاندووە و زیاتر لە 3 ملیۆن و 777 هەزار كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group