نەوا-
لە شاری سلێمانی تانكەرێكی گاز گڕیگرت و بەهۆیەوە تانكەرەكە و مۆلیدەیەكی كارەبا و چوار ئۆتۆمبێلیش سوتان، هیچ زیانێكی گیانیشی بەدواوە نەبوو.
دوانیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە تانكەرێكی سوتەمەنی لەكاتی داگرتنی گازدا بۆ مۆلیدەیەكی گەڕەكی هەواری تازە ئاگری گرتووە و تەقیوەتەوە.
بەپێی زانیارییەكان، بەهۆیەوە تانكەرەكە بە تەواوەتی و مۆلیدەكە و چوار ئۆتۆمبێلی تریش كە نزیك بوون لە شەێنی رووداوەكە سوتاون.
رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە و لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانییەوە ئاگرەكە كۆنترۆڵ كراوە.