نهوا
رۆژنامەیهكی ئەمریکی بڵاویکردەوە: روسیا مانگێکی دەستکردی پێشکەوتوو بە ئێران دەفرۆشێت و بەوەش توانای تاران لە چاودێری و سیخۆڕی بەسەر چەندین ناوچە و دامەزراوەی سەربازی و ئابووری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بهرزدهبێتهوه.
رۆژنامهی واشنتۆن پۆست لە زاری چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکییەوە بڵاویکردوەتەوە: بڕیارە روسیە مانگی دەستکردی کاناپوس ڤی بە ئێران بفرۆشێت، کە کامێرایەکی پێشکەوتووی هەیە".
باسی لەوەشکردوە: ئێران له رێگهی ئەو مانگە دەستکردەوه دەتوانێت چاودێری ورد بخاتە سەر پاڵاوگە و دامەزراوە نەوتییەکانی کەنداو، بنکە سەربازییەکانی ئیسرائیل و ئەو بنکە سەربازییانەی عێراق کە هێزەکانی ئەمریکایان تێدایە.
ئاماژەی بۆ کردووە: “لە ساڵی 2018ەوە بەرپرسانی باڵای سوپای پاسداران چەندین جار بە مەبەستی قایلکردنی رووسیا بە فرۆشتنی ئەو مانگە دەستکردە سەردانی مۆسکۆیان کردووە و لە بەهاری ئەمساڵیشدا ژمارەیەک پپسپۆڕی رووسی بە مەبەستی راهێنانی ئێرانیەکان لەسەر کارپێکردن و کۆنتڕۆڵکردنی مانگە دەستکردەکە سەردانی تارانیان کردووە”.