باڵیۆزی بەریتانیا: بەهۆی گروپە لە یاسا دەرچووەكانەوە عێراق سەقامگیر نابێت

14/06/2021 عێراق

نەوا-
باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا رایگەیاند، گروپە ملیشیاكان هۆكاری ناسەقامگیری عێراقن و لە ژێر كۆنتڕۆڵی حكومەتدا نیین.
ستیڤن هیكی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند "دۆخی ئەمنی لە عێراق زۆر ئاڵۆزە، تا گرووپی لەیاسادەرچوو هەبن ئەو وڵاتە سەقامگیر نابێت".
وتیشی "هیچ بیانوویەك بۆ هێرشكردنە سەر كاروانی هێزەكانی هاوپەیمانان نییە و جەخیشی كردەوە، كە گروپە میلیشیاكان لەژێر كۆنتڕۆڵی حكومەتدا نین.
باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا راشیگەیاند، دانوستانی نێوان حكومەتی عێراق لەگەڵ هاپەیمانان و ئەمەریكا بەردەوامە، لەبارەی داهاتووی هێزەكان و هەنگاوەكانی رووبەڕووبوونەوەی داعش.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group