كاروانی هاوپەیمانان لە لە زیقار و سەڵاحەدین كرایە ئامانج

14/06/2021 عێراق

نەوا-
لە زیقار و سەڵاحەدین، لە رێگەی بۆمبی چێندراو، هێرشكرایە سەر كاروانی هێزەكانی هاوپەیمانان و بە هۆیەوە سێ كەس برینداربوون.
بەپێی سەرچاوە عێراقییەكان، مینێكی چێندراو بەكاروانێكی گواستنەوەی كەلوپەلی لۆجستی بۆ هێزەكانی هاوپەیمانان لەسەر رێگەی سەرەكی شاری ناسریە تەقیوەتەوە و بەم هۆیەوە سێ كەس بریندار بوون، كە دووانیان عێراقین و ئەوی دیكەیان بیانییە.
هاوكات لەسەر رێگەی خێرای پارێزگای سەڵاحەدینیش، بۆمبێكی دیكە بە كاروانێكی دیكەدا تەقییەوە، بەڵام زیانی لێنەكەوتەوە.
لەماوەكانی رابردوودا چەندین جار كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی هاوپەیمانان لە ناوچە جیا جیاكانی عێراق كراونەتە ئامانج، ئەمە جگە لە هێرشە موشەكیەكانی سەر بنكە و بارەگای سەربازی ئەو هێزانە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group