نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

15/06/2021 جیهان

نەوا-
نرخی نەوتی خاو بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و یەك بەرمیل خاوی برێنت 73 دۆلاری ئەمریكی تێپەڕاند، ئەوەش بەهۆی كەمبونەوەی ئەگەری خستنەبازاڕی  نەوتی ئێرانییەوە.
بەپێی راپۆرتە ئابورییەكان، نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە و بەك بەرمیل خاوی برێنت 43 سەنت زیادی كردووە و بە 73 دۆلار و 29 سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی دووشەممەش 0.2% زیادی كردبوو.
بەپێی هەمان ئەو راپۆرتانە، هەروەها بەرمیلێك خاوی خۆرئاوای تەكساس 41 سەنت زیادی كردووە و یەك بەرمیل بەرامبەر 71 دۆلار و 29 سەنتە، لەكاتێكدا رۆژی پێشتر 3 سەنت دابەزینی بەخۆیەوە بینیبوو، بەرمیلێك خاوی ئۆپێكیش بە 71 دۆلار و 31 سەنت دەفرۆشرێت.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، دانیشتنە ناڕاستەوخۆكانی رۆژی دووشەممەی نێوان ئەمریكا و ئیران دواخرا و یەكێتی ئەوروپاش ئەو دانیشتنانەی بە چڕ وەسفكرد، بەهۆی ئەوەشەوە ئەگەری دووبارە خستنەبازاڕی نەوتی ئێرانی كەمیكرد و ئەوەش بووە هۆی بەرزبوونەوی زیاتری نرخی نەوت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group