تەنها بە لابردنی دوو بتڵ رۆناڵدۆ زیانی 4 ملیار دۆلاری لە كۆكا كۆلادا

16/06/2021 وەرزش

نەوا-
دوای ئەوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پرتوگالی و یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دوو بتڵی شوشەی خواردنەوەی غازیی كۆكا كۆلای لەبەردەم خۆیدا لابرد، زیانی 4 ملیار دۆلاری لەو كۆمپانیایە داوە.
دوای ئەوەی رۆناڵد لەسەرەتای دەستپێكردنی كۆنگرەی رۆنامەوانی پێش دەستپێكردنی یاری هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بەرامبەر هەنگاریا لە پاڵەوانێتی نەتەوەكانی ئەمریكا 2020 دوو بتڵی شوشەی لەسەر مێزی كۆنگرە رۆژنامەوانیەكە لابرد، ئەو هەڵسوكەوت هەرایەكی گەورەی دروستكرد.
ئەوەش لەكاتێكدا بوو كە كۆمپانیای ناوبراو یەكێكە لە سپۆنسەرە سەرەكییەكانی پاڵەوانێتییەكە و دوای لابردنی شوشەكان، رۆناڵدۆ بتڵێك ئاوی لەبەردەمی خۆیدا دانا وەك ئەوەی ئامۆژگاری هەموان بكات كە ئاو بخۆنەوە.
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، دوای ئەو هەڵسوكەتەی رۆناڵدۆ هەر پشكێكی كۆمپانیای كۆكا كۆلا لە 56 دۆلار و 10 سەنتەوە بۆ 55 دۆلار و 22 سەنت دابەزیوە، بەوەش نرخی بازاڕی كۆمپانیاكە لە 242 ملیار دۆلارەوە دابەزیوە بۆ 238 ملیار.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group