نەوا
باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا رایگەیاند، یاداشتێكی فه‌رمیان ئاراسته‌ی كاربه‌ده‌ستانی عێراق كردووه و چاوەڕوانی ڕەزامەندیی و په‌سند كردنی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقن بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزای نێوان ھەردوو وڵات.
ئاژانسی هه‌واڵی ئێرنا له زاری ئیرەج مەسجیدی، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بڵاویكردۆته‌وه، پرسی ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزا تەنیا تایبه‌ت به چلەی ئیمام حسێن نییه، بەڵكو بۆ ھەمیشە و گشتگیره، ده‌شڵیت: ھەنگاوی پێویست لە لایەن ئێرانەوە گیراوه‌ته‌به‌ر و چاوەڕوانی ڕەزامەندیی لایەنی عێراقین بۆ ھەڵگرتنی ڤیزا.
مەسجیدی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزا لەگەڵ حكومه‌تی عێراق و مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته وتووێژمان كردووەو لێژنەیەكی ھاوبەشیش پێكھاتووە و لە ئه‌نجامی كۆبوونەوە ھاوبەشەكانیش یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن خه‌ریكه ئاماده ده‌كرێت، كه دوای واژۆكردنی لە لایەن عێراقەوە هاوڵاتیان و میدیاكانی لێ ئاگادار دەكەینەوە.