لە بارەی بەشەخۆراكی مانگانەوە رونكردنەوە دەدرێت

24/06/2021 عێراق

نەوا-
وەزارەتی بازرگانیی عێراق باس لەوەدەكات، بڕیار وایە لە سەرەتای مانگی تەممووزدا، چەند بەشەخۆراكێكی زیادكراو بۆ بەشەخۆراكی مانگانە زیاد بكرێت.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، زیادكردنی بەشەخۆراك كە لەسەر بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانە، لە چوارچێوەی پلانی كۆمپانیای كەلوپەلی خۆراكییە و شەكر، زەیت، برنج، دۆشاوی تەماتە و پاقلەمەنییەكان لەخۆدەگرێت.
راشیگەیاندووە، لە دوای وەرگرتنی شەكر و برنج، لەلایەن گەنجینەكان و لقەكانی كۆمپانیاكە لە بەغدا و پارێزگاكان، پاقلەمەنیش گەیشت و لە پاش ئەنجامدانی پشكنینی لە تاقیگە بۆ سەلامەتی و شیاوی بۆ خواردن، دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group