بەیڵ واز لە یاریكردن دەهێنێت

07/07/2021 وەرزش

نەوا-
گاریس بەیڵ یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و هەڵبژاردەی وێڵز، بڕیاریداوە كۆتایی وەرزی داهاتوو واز لە یاریكردن بهێنێت.
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە، دوای كۆتایی هاتنی ماوەی خواستنەكەی لە یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی و گەڕانەوەی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید، گاریس بەیڵ بڕیاریداوە كۆتایی بە یاریكردن بهێنێت.
رونیشكراوەتەوە، بەیڵ لە كۆتایی وەرزی 2021 بۆ 2022 واز دەهێنێت و ئەوەی كردووە بە مەرج كە كۆتا وەرزی یاری بۆ ریاڵ مەدرید بكات و خەونەكەی بهێنێتەدی، كە كۆتایی هێنانە بە ژیانی یاریكردنی لە یانە ئیسپانییەكە.
ماوەی چەند وەرزێكە ریاڵ مەدرید دەیەوێت دەستبەرداری بەیڵ ببێت، بەڵام هیچ گرێبەستێكی بەدەست نەگەیشت بۆ گواستنەوەی یاریزانە وێڵزییەكە، وەرزی رابردووش بە خواستن روویكردە یانەكە پێشووی، تۆتنهام.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group