وتەبێژی کۆمسیۆن: کشانەوەی لایەنەکان لە هەڵبژاردنی پێشوەختە هیچ بەهایەکی یاسایی نییە

28/07/2021 عێراق

نەوا
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، ئەو لایەنانەی کە لە ھەڵبژادنەکانی پێشوەختەدا کشاونەتەوە، بڕیارەکانیان ھیچ بەھایەکی یاسایی نییە.
لەمبارەیەوە جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە تا 20 حوەزیرانی رابردوو، وەک دوا وادە بۆ کشانەوە لە ھەڵبژاردنەکاندا دیاریکرابوو و وتی: "ئەو لایەنانەی کە لەئێستادا لە ھەڵبژادنەکانی پێشوەختەدا کشاونەتەوە، بڕیارەکانیان ھیچ بەھایەکی یاسایی نییە.".
ئەمەیش لە کاتێدایە ھەریەک لە حزبی شیوعیی و سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر و بەرەی دیالۆگی نیشتمانیی بەسەرۆکایەتی ساڵح موتەڵەگ و هاوپەیمانی مینبەری عێراقی بە سەرۆکایەتی ئەیاد عەلاوی بایکۆتکردنی خۆیان بۆ ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لە عێراق راگەیاندووە.
بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە 10ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group