كازمی: سەردانەكەمان بۆ ئەمریكا سەركەوتوو بووە

29/07/2021 عێراق

نەوا-
سەرۆكوەزیرانی عێراق واشنتنی بەرەو بەغدا بەجێهێشت و سەردانەكەی بۆ واشنتن بە ''سەركەوتوو'' ناودەبات و جەختیش دەكاتەوە تاكۆتایی ئەمساڵ هێزی شەڕكەری ئەمریكی لە وڵاتەكەی نامێنن.
 مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە تویتێكدا رایگەیاند "واشنتنمان بەرەو بەغدا بەجێهێشت، پاش سەردانێكی سەركەوتوو و لێكتێگەیشتن لە بواری ئابووری و سیاسی و رۆشنبیری." 
 سەرۆكوەزیرانی عێراق هەروەها نوسیویشیەتی، رێككەوتن كراوە بۆ گۆڕینی پەیوەندی ئەمنی بۆ راهێنان و راوێژی ئەمریكا لە بواری سەربازییدا، بێ بوونی هێزی شەڕكەر لە كۆتایی ساڵدا.
 لە بەشێكی دیكەی توویتەكەیدا كازمی ئاماژە بەوە دەدات "هەوڵی بەهێزكردنی هاوئاهەنگی كۆمەڵایەتیی و سیاسی دەدەین لە پێناو بەرژەوەندی گەلەكەمان، ئەویش بە پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا و بەردەوامی هاوكاری و گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكا."
 رۆژی 26ی تەمووز كازمی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا كۆبووەوە و دواتر رایگەیاند "رێككەوتن كراوە كۆتایی ساڵ هێزی شەڕكەری ئەمریكا لە عێراق نەمێنێت."

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group