بۆچی هەندێك كەس ماوەیەكی درێژ تووشی كۆرۆنا دەبن؟

17/08/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
زانایانی ئێرلەندی هۆكاری ئەوەیان دۆزیەوە كە هەندێك كەس بۆ ماوەیەكی درێژ توشبووی كۆرۆنان و جەخت لەوەش دەكەنەوە، ئەم دۆزینەوە هۆكارێكی گرنگە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی كاریگەر.
رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، زانایانی ئێرلەندی باس لەوە دەكەن هۆكاری ئەوەی هەندێك كەس بۆ ماوەیەكی درێژ توشبووی كۆرۆنان و نیشانەكانیان پێوە دەمێنێتەوە، مەیینی خوێنە.
رونیشكراوەتەوە، سەرەڕای ئەوەی ملیۆنان توشبوو لە مردن رزگاریان بووە، بەڵام بۆ چەندین مانگ نیشانەكانیان پێوە دەمێنێتەوە، لای خۆشیەوە پرۆفیسۆر "جەیمس ئۆدونێل" بەشدار لە لێكۆڵینەوەكە ئاماژەی بەوەداوە، تێگەیشتن لە نەخۆشیەكە هۆكارێكی گرنگە بۆ پەرەپێدانی چارەسەرێكی كاریگەر.
بەپێی توێژینەوەكە، دوای چاودێریكردنی 50 نەخۆش بۆ ماوەی 10 هەفتە و وەرگرتنی خوێن لێیان، دەركەوتووە رێژەی مەیینی خوێن لەو توشبووانە بەرزە، تەنانەت لەسەرەتای توشبوونیاندا و گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە رێژەكە بەرزتر بووە.
لای خۆشیەوە "هیلین فۆگارتی" توێژەری سەرەكی لە توێژینەوەكە باسی لەوەكردووە، لەوانەیە سیستمی مەیینی خوێن هۆكاری بنەڕەتی توشبوون بێت بە كۆرۆنای ماوە درێژ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group