لە داهاتوویەكی نزیكدا چەند پیشەیەك نامێنن

24/08/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
بەپێی راپۆرتێكی نوێ بەهۆی زیرەكی دەستكردەوە لە داهاتوویەكی نزیكدا چەند پیشەیەك دیار نامێنن، لە دیارترینیانن پزیشكی و رۆژنامەنوسی و پارێزەر و ژمێریارین.
پێگەی "پوستوبی ئۆنلاین" بڵاویكردووەتەوە، ئەگەری هەیە لە داهاتوویەكی نزیكدا چەند پیشەیەك لە بازاڕی كاردا ونببن، یەكێك لەوانەش ژمێریارییە كە لەوانەیە تەنها كار بۆ كەسە زۆر شارەزا جیهانییەكان بمێنێت و ئەو پیشەیە بگۆڕدرێت بە زیرەكی دەستكرد، بەشێوەیەك هەموو كەس بتوانێت مامەڵەی لەگەڵدا بكات.
ئەوەش هاتووە، هەروەها هەڵەبڕ و هەواڵساز و رۆژنامەنوسیی یەكێكی ترن لە پیشەكان كە لەئێستادا دەستی پێكردووە و ئاژانسی بلومبێرگ بەشێك لە كارمەندەكانی گۆڕیوە بە بەرنامە، كە دەتوانن بەشێوەیەكی زۆر خێراتر هەواڵ دابڕێژنەوە هەروەها گۆڤاری Forbes بەشێك لە فەرمانبەرانی گۆڕیوە بۆ رۆژنامەنوسی رۆبۆتی، هەروەها تۆڕی Big Ten لە رێگەی رۆبۆتەوە هەواڵە وەرزشیەكانی زۆر بەخێرایی دادەڕێژێتەوە.
سەبارەت بە پیشەكانی تریش هاتووە، بریكاری گەشتیاری و كارمەندانی بانكیش لەو پیشانەن وندەبن بەم نزیكانە، ئەوەش بەهۆی ئامێرەكانی ATM و ئاسانكاری بڕینی تكتی گەشت و گرتنی هۆتێل، هەروەها پزیشكان و دەرمانسازانیش لەو پیشانەن مەترسیان لەسەرە، لەوانەیە پێشبینی داهاتوو بەبێ‌ پزیشك نەكرێت بەڵام ئەوە راستییەكە و بەهۆی پێشكەوتنی پزیشكی خێرا و تێكەڵبوونی رۆبۆتەكان بەو پیشەیە لەماوەی 5 ساڵی رابردوودا ئەو ئەگەرەی بەهێز كردووە و رۆبۆتەكان بتوانن هەزارەها نەشتەرگەری گەورە بە باشتر و ئاسانتر و وردتر ئەنجام بدەن، هەرچی دەرمانیشە دەتوانیت زۆر بە ئاسانی لە رێگەی ئۆنلاینەوە بە خێرایی بكڕیت.
بەپێی راپۆرتەكە، پارێزەران و دادنوس و نوسینگەكانی خانووبەرە و وەرگێڕانیش مەترسیان لەسەرە، ئەوەش بەهۆی بوونی هەزاران بەڵگە و كتێبك و نوسراو لە تۆڕی ئینتەرنێت و پێشكەوتنی فەرهەنگە ئۆنلاینەكان كە دەتوانن قورسترین دێڕە ئەدەبییەكانیش وەربگڕێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group