مۆنتی كارلۆ: پاریس سانجێرمان چاوەڕێی ریاڵ مەدریدە

24/08/2021 وەرزش

نەوا-
رادیۆی مۆنتی كارلۆی فەرەنسی ئاشكرای كرد، هەڵوێستی یانەی پاریس سانجێرمان بەرامبەر كیلیان مباپێی هێرشبەری گۆڕاوە و ئامادەیە دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت لە بەرژوەندی یانەی ریاڵ مەدرید.
رادیۆی مۆنتی كارلۆ بڵاویكردووەتەوە، بەرەو پێشچوون لە دۆسیەی كیلیان مباپێ‌ ئەستێرەی لاوی یانەی پاریس سانجێرمان روویداوە و ئەو یانەیە ئامادەیە دەستبەرداری ببێت، پێش ئەوەی وەرزی گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵ كۆتایی بێت.
ئەوەش هاتووە، ئەم هەڵوێستە دوای ئەوەدێت كە مباپێ كۆتا گرێبەستی یانەكەی بۆ ماوەی 5 ساڵ رەتكردەوە، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی موچەكەی زۆر بەرز كرابووە و دوای لیۆنێل مێسی و نیمار سێیەم گەورەترین موچەی یانەكە بوو.
رادیۆكە جەختی لەوەش كردووەتەوە، لەئێستادا یانە پاریسیەكە چاوەڕێی یانەی ریاڵ مەدریدە كە گرێبەستێكی فەرمی بۆ گواستنەوەی ئەستێرە فەرەنسییەكە پێشكەش بكات، هەروەها پاریس سانجێرمان چاوی لەسەر ریشارلیسۆنی بەڕازیلی و هێرشبەری یانەی ئیڤەرتۆنە بۆ شوێنگەرەوەی مباپێ‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group