خەریكە گرێبەستەكەی مباپێ‌ شكستدەهێنێت

28/08/2021 وەرزش

نەوا-
سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایان كرد، پۆڵ پۆگبا ئەستێرەی فەرەنسی و یانەی مانچستەر یۆنایتدی ئینگلیزی چاوەڕێی یانەی ریاڵ مەدرید تا گرێبەستی پێشكەش بكەن و بەپێی زانیاریەكانیش ئەگەری گواستنەوەی كیلیان مباپێ‌ بۆ ریاڵ مەدرید لاواز بووە.
سەرچاوەكانی هەواڵی وەرزشی بڵاویانكردووەتەوە، پۆگبا بە بەڕێوەبەری كارەكانی وتووە چاوەڕێی ئەوە دەكات خەونەكەی بهێنێتە دی كە یاریكردنە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید، بۆیە چاوەڕێی ئەو یانەیە دەكات و ئەگەر بتوانێت دەیەوێت وەرزی داهاتوو لە ریزەكانی ریاڵ یاری بكات.
لەلایەكی ترەوە رۆژنامەی لۆباریزیانی فەرەنسی ئاشكرای كردووە، ریاڵ مەدرید تا ئێستا دوو گرێبەستی پێشكەش كردووە و هەردوكیان رەتكراوەتەوە، یانە پاریسیەكەشی لەوە ئاگادار كردووەتەوە ئەگەر تا یەك دوو رۆژی تر رازی نەبن بە گرێبەستەكە ئەوا دەكشێتەوە، چونكە چیتر كات نامێنێت بۆ گفوگۆكردن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group