سەرۆكی یویفا: كێشەمان نییە ریاڵ و بەرشە و یۆڤانتۆس لە یەكێتییەكە بكشێنەوە

11/09/2021 وەرزش

نەوا-
ئەلێكساندەر شیفرین سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا "یویفا" دەڵێت، هیچ كێشەیەكی نییە ئەگەر یانەكانی ریاڵ مەدرید، بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس یەكێتیەكە جێبهێڵن، ئەوان هەوڵی كۆتایی هێنانیان بە تۆپی پێدا، رۆژنامەكانی ئیسپانیاش وەڵامی دەدەنەوە.
شیفرین لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردووە، زۆر پێكەنیناوییە یانەكانی ریاڵ مەدرید، بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس دەیانەوێت كێبڕكێیەكی نوێ دروست بكەن و لە هەمان كاتدا دەیانەوێت لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یاری بكەن، سەرجەم ئەو یانانە سەرۆكی بێتوانایان هەیە.
لای خۆشیەوە رۆژنامە ئیسپانیەكان وەڵامی سەرۆكی "یویفا"یان داوەتەوە و هاتووە، لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە لەساڵی 2003 جادوی لە ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە دروست كرد، ئایا پیاوێكی بێتوانایە؟
ئەوەش هاتووە، پێریس گەورەترین سەرمایەی كاری ئیدارییە، ئایا پیاوێكی بێتوانایە؟، ئانێلی بوو یۆڤانتۆسی گەڕانەوە بۆ درەوشانەوە، ئایا پیاوێكی بێتوانایە؟.
رۆژنامەكانی ئیسپانیا پێشیان وایە، ئەوەی سەرۆكی یویفا دەیكات تۆپی پێ رادەكێشێتە شەڕێكی گشتگیرەوە، ئەگەر كۆمەڵگەی تۆپی پێ جوڵە نەكەن بۆ رزگاركردنی یاریەكە لە شیفرین، پێشبینی ئەوە دەكەن ناوبراو كۆتایی بە تۆپی پێ بهێنێت وەك یاریەكی جەماوەریی لەماوەی دوو وەرزی داهاتوودا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group