نەوا
لە بەریتانیا تاقیکردنەوە لە سەر جۆرێک پشکنینی پێشکەوتووی خوێن دەکرێت، بە ئامانجی دەستنیشانکردنی پێشوەختەی 50 جۆر شێرپەنجە.
ئەو پشکنینە کە ناویان ناوە "گالری"، دەتوانێت ببێتە هۆی رزگارکردنی گیانی تووشبووان، لە رێگەی دەستنیشانکردنی شێرپەنجە بەر لەوەی نیشانەکانی دەربکەون و تەشەنە بسەنێت.
زانایان لەو بڕوایەدان کە لەئەگەری سەرکەوتنی تاقیکردنەوەی ئەو پشکنینە، هیوا بۆ تووشبوانی شێرپەنجە دەگەڕێتەوە و ئەگەری زیندومانەوەیان زیاتر و تێچووی چارەسەرکردنیان کەمتر دەبێتەوە.
دامەزراوەی دەرمان و تەندروستی بەریتانیا بە نیازە بە بەشداری 140 هەزار کەس تاقیکردنەوە لەسەر ئەو پشکنینە نوێیە بکات.