حەشدی شەعبی: ژمارەمان نزیك بووەتەوە لە 200 هەزار كەس

14/09/2021 عێراق

نەوا-
ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح ئاشكرای كرد، پاش زیادكردنی 30 هەزار میلاك بۆ ریزەكانیان ژمارەیان نزیك بووەتەوە لە 200 هەزار كەس و بەڵێنی ئەوەشیدا هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق دەربكەن و موچە بۆ خێزانەكانی عێراق ببڕنەوە.  
ئەحمەد ئەسەدی لە لێدوانێكدا وتویەتی، ئەوان پێ لەسەر رێككەوتنی عێراق _ چین دادەگرن و ئەمەریكا دەكەنە دەرەوە لە عێراق.
وتوشیەتی، لەئێستادا ژمارەی میلاكی حەشد 199 هەزار و 200 چەكدارە پاش زیادكردنی بودجە بۆ گێڕانەوەی 30 هەزار كەس، كاردانەوەی نێودەوڵەتی بەرانبەر حەشد گرنگ نییە، ئێمە دەسكەوتمان دەركردنی سوپای ئەمەریكایە تا كۆتایی ئەم ساڵ.
لەبارەی بەرنامەی هەڵبژاردنی هاوپەیمانی فەتحەوە كە نوێنەری هێزەكانی حەشدە، ئەسەدی وتی، نزیكەی 400 هەزار هەلی كار دەڕەخسێنین و پلانمان هەیە موچەی مانگانە بۆ هەموو خێزانێكی عێراقی ببڕینەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group