ماكرۆن كوژرانی كەسی یەكەمی داعش لە ئەفریقای راگەیاند

16/09/2021 جیهان

نەوا-
سەرۆكی فەرەنسا كوژرانی كەسی یەكەمی داعش لە ئەفریقای لە لایەن هێزەكانی وڵاتەكەیەوە راگەیاند.
ئیمانوێل، ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لە توێتێكدا كە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویكردووەتەوە ڕایگەیاندووە، "عەدنان ئەبو وەلید سەحراوی" سەركردەی ڕێكخراوی داعش لە ئەفریقا لەلایەن هێزەكانی فەرەنساوە لە بیابانی گەورە كوژراوە.
ئاماژەی بۆئەوەشكردووە، "ئۆپراسیۆنەكە بەسەر كەوتویی لە كەناراوەكانی خۆرئاوای ئەفریقا ئەنجامدراوە، بەبێئەوەی هیچ زیانێك بەر هێزەكانمان بكەوێت."
عەدنان ئەبو وەلید سەحراوی، لەبنەڕەتدا خەڵكی مەغریبە لەساڵانی ڕابردوو سەركردەیی گروپێكی سەربە ڕێكخراوی قاعیدەبوو لە باكووری ئەفریقا و كۆنترۆڵی بەشێك لە وڵاتی مالی كردبوو.
لەساڵی 2015 -دا ناوی بزوتنەوەكەی گۆڕی بۆ "داعش لەبیابانی گەورە" لە خۆرئاوای ئەفریقا و لە سنوورەكانی نێوان وڵاتانی مالی، بۆركینیا و نێجیریابوو.
لە ساڵانی 2018 و 2019 -شدا ئەمریكا بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری وەكو پاداشت دیاریكردبوو كە هەركەسێك زانیاری لەبارەی شوێنەكەیەوە پێبدات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group