یەكێتی ئەوروپا: دەستوەردان لە هەڵبژاردنی عێراقدا ناكەین

16/09/2021 عێراق

نەوا-
فیۆلا كراموس سەرۆكی تیمی چاودێری لە یەكێتی ئەوروپا دەڵێت، یەكێتییە چاودێری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەكات و دەستوەردان ناكات.
فیۆلا كراموس لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە، ئێمە لێرەین بۆ پاراستنی پرۆسەی هەڵبژاردن، ئەویش لەسەر داواكاری فەرمی حكومەتی عێراقی، دەستوەردان ناكەین و كاریگەری ناخەینە سەر پرۆسەكە.
رونیشیكردووەتەوە، ئێمە حاكم نین و لێرە نین بۆ گرەنتی كردنی ئەنجامی هەڵبژاردن و دەستوەردان، لێرەین بۆ چاودێری كردن و هەڵسەندگاندن و بینینی پاڵێوراوان و دەنگدەران، ناتوانین گرەنتی دەنگەكان بكەین و ئەوە كاری ئێمە نییە لە عێراق.
سەرۆكی تیمی چاودێری لە یەكێتی ئەوروپا حەختی لەوەش كردووەتەوە، ئەو نمونانەی دەیبینین بەشێوەیەكی هەڕەمەكی دەبێت لە ناوەندەكانی دەنگدان و دوای یەك رۆژی لە هەڵبژاردن راپۆرتی سەرەتایی بڵاودەكەینەوە، دوای چەند رۆژێكیش راپۆرتێكی تەواو بڵاودەكرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group