نەوا-
زانایەكی ئەمریكی دیار پێی وایە، هەرچەندە گرەنتی ئەوە ناكات، بەڵام نەوەی دەلتای كۆرۆنا كە ئێستا نەوەی زاڵە، بنەمای گەشەی ڤایرۆسەكەیە و لەوانەیە كۆتا نەوە بێت.
یڤگینی كۆنین ئەندامی ئەكادیمیای نیشتیمانی ئەمریكی بۆ زانست ئاماژەی بەوەداوە، ماوەی دوو مانگە نەوەی دەلتای كۆرۆنا ماوەتەوە و سەقامگیرە، ئەوەی دەمێنێتەوە پرسیارێكە كە ئایا ئەم نەوەیە دەگۆڕدرێت بە نەوەیەكی تر؟ یاخود ئایا ئەمە كۆتا شێوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە؟
یڤگینی كە ئەندامی ئەكادیمیای ئەوروپیشە جەختی لەوەش كردووەتەوە، بە دڵنیاییەوە پێویستە ئەوە بزانین كە هەر بوونەوەرێكی زیندوو رێچكەیەكی خۆگونجاندنی هەیە لەناویشیاندا ڤایرۆس كە زۆر ئاڵۆزە، كە خۆی لە چەندین بەها و بژاردەی جیاوازدا دەبینێتەوە، بەڵام هەركاتێك نەوەكانی زیاتر ببن زیاتر لە جەستەی خانەخوێكەیدا خۆی دەگونجێنێت و گەشەسەندنی زیاتر ئاڵۆز دەبێت.
ئەو زانا ئەمریكییە كە ئەندامی بیانی ئەكادیمیای زانستی روسییشە دەڵێت، لەگەڵ زیادبوونی كوتانی دانیشتوان بە ڤاكسینەكان ئاستەنگ بۆ دەركەوتنی نەوەی نوێ دروست دەبێت، سەخت دەبێت بۆ ڤایرۆسەكە خۆی بە وەرگرەكانی خانەكانەوە بنوسێنێت ولەهەمان كاتیشدا خۆی لە دژە تەنەكان رزگار بكات، بۆیە ئەستەم دەبێت ئەو دوو كارە بەیەكەوە بكات، لەو كاتەشدا دەرفەتی كەم لەبەردەم نەوەی دەلتا دەمێنێتەوە تا نەوەی نوێی لێبكەوێتەوە كە توانای خۆڕزگار كردنی هەبێت لەبەردەم دژە تەنەكان.