نه‌وا
داوا ده‌كرێت له ئه‌گه‌ری سه‌ردانی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ سكۆتله‌ندا، به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژی و تاوان دژی مرۆڤایه‌تی ده‌ستگیر بكرێت.
بڕیاره له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا كۆبوونه‌وه تایبه‌ت به گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا له سكۆتله‌ندا به‌ڕێوه‌بچێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئیبراهیم ره‌ئیسی بانگهێشت كراوه.
له‌و باره‌وه ستراون ستیڤنسن ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی سكۆتله‌ندا و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا له زیندانه‌كانی ئێران له‌سێداره‌دراون، له نامه‌یه‌كدا داوایان كردوه، له ئه‌گه‌ری به‌شداری ره‌ئیسی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌ستگیر بكرێت و وه‌ك تۆمه‌تبارێكی ئه‌نجامدانی جینۆساید و تاوان دژی مرۆڤایه‌تی راده‌ستی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان بكرێت.
پێشتریش 25 براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ له نامه‌یه‌كدا بۆ سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داوایان كردبوو، كه لێكۆڵینه‌وه له له‌سێداره‌دانی به كۆمه‌ڵی زیندانیانی سیاسی ئێران له هاوینی 1988 بكرێت و وه‌ك تۆمه‌تبارێكی سه‌ره‌كی ئه‌و تاوانه، فه‌رمانی گرتن بۆ ئیبراهیم ره‌ئیسی ده‌ربچێت.
له‌هاوینی 1988 دا زیاتر له چوار هه‌زار زیندانی سیاسی كه زۆرینه‌یان ئه‌ندامی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لق بوون له زیندانه‌كانی ئێران له‌سێداره‌دران.
ئیبراهیم ره‌ئیسی ئه‌ندامی لیژنه‌یه‌كی سێ كه‌سی بوو، كه به فه‌رمانی روحوڵا خومه‌ینی دامه‌زرێنه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، جێبه‌جێكردنی بڕیاری له‌سێداره‌دانی ئه‌و زیندانییه سیاسییانه‌یان پێسپێردرابوو.