سوپای پاسداران: تاڵیبان تێگەیشتنێکی دروستی بەرامبەر بە ژنان هەیە

12/10/2021 جیهان

نەوا
فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران دەڵێت: تاڵیبان تێگەیشتنێکی راست و دروستی بەرامبەر ژنان و پێکهاتەکانی ئەفغانستان هەیە و جیاوازە لە داعش.

 عەباس نیلوفەرنشان، یاریدەدەری فەرماندەی سوپای پاسداران بۆ کاروباری ئۆپراسیۆنەکان رایگەیاند: تاڵیبانی ئێستا زۆر جیاوازە لە تاڵیبانی 20 ساڵ پێش ئێستا و زۆر جیاوازە لە داعش.
وتیشی: تاڵیبان گەیشتوەتە ئەو بڕوایەی کە ئەفغانستان لە کۆمەڵیک پێکهاتەی ئایینی و نەتەوەیی پێکهاتووە و چیتر ناتوانێت نکۆڵی لە رۆڵ و پێگەی پێکهاتەکان بکات، بە هەمان شێوە تێگەیشتنێکی راست و دروستی بەرامبەر بە رۆڵی ژنان هەیە.
جەختیشی کردوەتەوە، کە ئەوەی بە روونی دەیبینن گۆڕانکاری لە هەڵوێست و مامەڵەی تاڵیبانە بەراورد لەگەڵ 20 ساڵ پێش ئێستا و یەکەم قۆناغی حکومڕانی ئەو بزوتنەوەیە.
ئەمەش لە کاتێکدایە بە وتەی چالاکوانانی سیاسی و هەڵسوڕاوانی بواری مافەکانی ژنان لە ئەفغانستان لە دوای گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ حکومڕانی نەک هەر ژنان و کچانی لە مافەکانی خوێندن و کارکردن بێ بەشکردووە، بەڵکوو پێکهاتەکانی ئەو وڵاتەشی پەراوێز خستووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group