راوێژكاری ئابوریی كازمی: پرۆژە یاسای بودجەی 2022 ئامادەیە

13/10/2021 عێراق

نەوا-
موزهر محەمەد ساڵح راوێژكاری ئابوریی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، رەشنوسی پرۆژە یاسای بودجەی 2022 ئامادەیە و نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 50 دۆلار دیاری كراوە.
موزهر محەمەد ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی وتووە، پرۆژە یاسای بودجەی 2022 تەواو بووە بەڵام لە ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر نەكراوە، چونكە حكومەت كاربەڕێكەرە.
رونیشیكردووەتەوە، پرۆژە یاساكە ئاڕاستەی حكومەتی داهاتوو دەكرێت و دواتر دەنێردرێتە پەرلەمان، بەڵام ئەوەش كاتی دەوێت تاوەكو پەرلەمانی نوێ پێكدەهێنرێت.
راوێژكاری ئابوریی سەرۆك وەزیرانی عێراق باسی لەوەش كردووە، لە پرۆژە یاساكەدا وەزارەتی دارایی نرخی یەك بەرمیل نەوتی بە 50 دۆلار دیاری كردووە، ئەگەر تێپەڕاندنی دواكەوت ئەوا بۆ هەموو مانگەكانی ئەمساڵ پشت بە یاسای ئیدارەدانی دارایی یەك لەسەر 12 دەبەسترێت بۆ خەرجییە راستەقینەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group