نەوا
تاڵیبان هۆشداری دەداتە ئەمریکا و ئەوروپا کە هەر جۆرە هەوڵێک بۆ
لاوازکردنی حکومەتی بزوتنەوەکەیان لە رێگەی سەپاندنی سزا و گەمارۆوە کاریگەری
دەکاتە سەر ئاسایشی جیهان و دوور ننیە ببێتە هۆی سەرهەڵدانی لێشاوێکی کۆچبەران.
ئەمیرخان موتەقی، وەزیری دەرەوەی تاڵیبان بە وەکالەت رایگەیاند: پێویستە
ئەمریکا و ئەوروپا گەمارۆکانیان لەسەر ئەفغانستان هەڵبگرن بۆ ئەوەی بانکەکانی
وڵاتەکەی بتوانن دەست بە کارەکانیان بکەنەوە و موچەی فەرمانبەران و موچەخۆران
بدەن.
وتیشی: ماوەی چەند مانگێکە نزیکەی نیو ملیۆن فەرمانبەر و موچەخۆری حکومەت مووچەیان
وەرنەگرتووە، ئەمەش بە هۆی سزا و گەمارۆ نێودەوڵەتییەکانەوە.
باسی لەوەشکرد، هەڵگرتنی گەمارۆکان دەبێتە هۆی بەگەڕخستنەوەی کار و
چالاکییەکان و ئەمەش بووژانەوەی ئابوری ئەفغانستانی لێدەکەوێتەوە، بەپێچەوانەوە
دوو نییە بەردەوامی ئەو سزا و گەمارۆیانە مەترسی لەسەر ئاسایشی جیهان دروست بکەن و
ببنە هی دروستبوونی لێشاوێکی نوێی کۆچبەران.