لە رووداوێكی سەیردا دزێك لە خاوەن ماڵەكە توڕە دەبێت

19/10/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
لە رووداوێكی سەیر و دەگمەندا، بەهۆی كەمی ئەو كەلوپەلانەی لە ماڵەكەیدا هەیە و بەكەڵكی دزین بێت، دزێك لە خاوەن ماڵێك توڕە دەبێت و سەرزەنشتی دەكات و دەڵێت، پارەیەكی زۆر لە ماڵەكەتدا نەبوو و پێویستی نەدەكرد بەو شێوەیە دابخرێت.
سەرچاوەكانی هەواڵی وڵاتی هیندستان بڵاویانكردووەتەوە، لە رووداوێكی سەیردا دوای ئەوەی دادوەرێك لە شارۆچكەی "خاتیجۆن" دەگەڕێتەوە ماڵەكەی كە ماوەی 20 رۆژ بوو گەشتی كردبوو، دەبینێت كەلوپەلەكانی تێكدراوە بەسەر یەكدا و دزی لێكراوە.
ئەوەش هاتووە، ئەو دادوەرە نامەیەكی سەیر دەبینێت كە دزەكە جێی هێشتووە و لێی نوسراوە "پارەیەكی زۆر لە ماڵەكەتدا نەبوو، پێویستی نەدەكرد بەو شێوەیە دەرگاكانت دابخەیت و ماڵەكەت بپارێزیت".
بەپێی لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس، دادوەرەكە 30 هەزار ڕوپیەی هیندی (كە دەكاتە 400 دۆلاری ئەمریكی) و چەند پارچە خشڵێك و چەند كەلوپەلێكی لێ دزراوە، هەروەها دزەكە دەفتەری تێبینییەكانی قازیەكە و پێنوسەكەی بەكارهێناوە بۆ نوسینی گلەیی و سەرزەنشتەكەی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group