كۆمان لە پۆستەكەی لابرا

28/10/2021 وەرزش

نەوا-
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لابردنی رۆناڵد كۆمان راهێنەری یانەكەی لە پۆستەكەی راگەیاند، ئەوەش دوای ئەنجامە خراپەكانی لە خولی ئیسپانی و چامپیۆنس لیگ.
یانەی بەرشەلۆنە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، كۆمان وەك راهێنەری یانەكە لە پۆستەكەی لابراوە و خوان لاپۆرتا سەرۆكی یانەكە بڕیارەكەی بە ناوبراو راگەیاندووە، ئەوەش دوای دۆڕاندنی یانەكە بەرامبەر یانەی رایۆ ڤالیكانۆ لە خولی ئیسپانی.
ئەوەش هاتووە، رۆژی پێنجشەممە كۆمان لە شاری وەرزشی ماڵئاوایی لە یانەكە دەكات و بەرشەلۆنە دەیەوێت سوپاسی ناوبراو بكات بۆ ئەو خزمەتەی پێشكەشی كردووە و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازێت لە پیشەكەیدا.
یانەی بەرشەلۆنە لە خولی ئیسپانی دوو یاری لەدوای یەك بەرامبەر یانەكانی ریاڵ مەدرید و رایۆ ڤالیكانۆ دۆڕاند و بە 15 خاڵ لە پلەی تۆیەمدایە، لە چامپیۆنزلیگیش پلەی سێیەمی گروپەكەی گرتووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group