چاڤی بەفەرمی بووە راهێنەری بەرشەلۆنە

06/11/2021 وەرزش

نەوا-
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و چاڤی هێرناندێزی یاریزانی پێشووی ئەو یانەیە گەیشتنە رێكەوتن و تاوەكو ساڵی 2024 پۆستی راهێنەرایەتی یانەكەی وەرگرت.
یانەی بەرشەلۆنە بڵاویكردووەتەوە، لەگەڵ چاڤی تەمەن 41 ساڵ گەیشتوونەتە رێكەوتن و تاوەكو ساڵی 2024 بۆندیان لەگەڵ واژۆ كردووە، ئەم وەرزە تەواو دەكات و دوو وەرزی دواتریش راهێنەرایەتی یانەكە دەكات.
ئەوەش هاتووە، رۆژی دووشەممە لە یاریگای كامپ نۆ راهێنەرە نوێكە "كە 17 ساڵ یاری لە ریزەكانیان كردووە" لەبەردەم دەزگاكانی راگەیاندندا پێشكەش دەكرێت.
چاڤی هێرناندێز 767 یاری لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە كردووە و لە دوای لیۆنێل مێسی دووەم زۆرترین یاری كردووە، هەروەها توانیویەتی لەگەڵ یانەكە ببێتە خاوەنی 25 نازناو، لە نێویاندا 8 خولی ئیسپانی و 4 جامی پاڵەوانێتی ئەوروپا، دواتر بۆ 4 وەرز لەگەڵ یانەی سەدی قەتەری یاری كردووە و لە ساڵی 2019 كۆتایی بە ژیانی وەرزشی وەك یاریزان هێنا و پۆستی راهێنەرایەتی هەمان یانەی گرتە دەست.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group