سەركردەیەكی تری داعش كەوتە دەست هێزە ئەمنییەكان

21/11/2021 عێراق

نەوا-
دەستەی حەشدی شەعبی ئاشكرای كرد، لەگەڵ هێزە ئەمنییەكاندا توانیویانە لە بەغدا سەركردەیەكی رێكخراوی داعش دەستگیر بكەن، كە پۆستێكی ئیداری گەورەی لە رێكخراوەكەدا هەبووە.
دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر هێزێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی حەشد بە هاریكاری لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی بەغدا توانیویانە سەركردەیەكی رێكخراوی داعش دەستگیر بكەن.
رونیشكراوەتەوە، ئەو كەسەی دەستگیر كراوە پۆستێكی باڵای ئیداریی لە رێكخراوەكە هەبووە و رێوشوێنی یاسایی بەرامبەری گیراوەتە بەر.
دەستەكە هێمای بۆ ئەوەش كردووە، بەردەوام دەبن لە لێدانی تیرۆرستان و پێگەكانیان و شكست پێهێنانی پلانەكانیان بۆ تێكدانی ئاسایش و سەقامگیری عیراق.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group