سەدر: هەندێك كەس دەیانەوێت ئەنجامی هەڵبژاردن بگۆڕن

22/11/2021 عێراق

نەوا-
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر هۆشداری دەدات لەوەی، هەندێك كەس دەیانەوێت ئەنجامی هەڵبژاردن بگۆڕن و ئیدانەی پەستانە سیاسیەكانیش بۆ سەر كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەكات.
موقتەدا سەدر لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەداوە، بە شانازییەوە دەستپاكی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و وردی و پیشەیی رادەگەیەنین.
رونیشیكردووەتەوە، دەستوەردان لە كارەكانی كۆمسیۆن لەلایەن چەند لایەنێكەوە رەتدەكەینەوە و جەخت لە دڵنیایی كارمەندانی دەكەینەوە.
سەدر هێمای بۆ ئەوەش كردووە، نابێت دەستوەردان لە كاری دادگا و رەزامەندیدانی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بكرێت، هەندێك كەس دەیانەوێت ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بگۆڕن تاوەكو بتوانن شكست بە پێكهێنانی حكومەتی زۆرینە بهێنن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group