ئێران رێژەی بەردانەوەی ئاوی بۆ عیراق گەیاندووتە خاڵی سفر

24/11/2021 عێراق

نەوا-
مەهدی رەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق ئاشكرای كرد، رێژەی بەردانەوەی ئاو لە ئێرانەوە گەیشتووەتە خاڵی سفر و وڵاتانی دراوسێی عیراق پابەند نین بە رێككەوتن و پەیماننامە نێودەوڵەتیەكان.
مەهدی رەشید حەمدانی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند، هەموو ئەو سەرچاوە ئاویانەی لە وڵاتی ئیرانەوە دێنە ناو خاكی عیراق لەلایەن ئەو وڵاتەوە بەتەواوەتی  گیراوەتەوە و لە ئێستادا رێژەی بەردانەوەی ئاو گەشتووەتە خاڵی سفر.
باسی لەوەشكردوە، ئێران زیانەكانی كەمی ئاوی لەگەڵ عیراقدا بەش نەكردووە، لەناو پارێزگاكاندا واست زۆرترین زیانی بەركەوتوە .
وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق جەختی لەوەش كردووەتەوە، وڵاتانی دراوسێی عیراق پابەند نین بە رێككەوتن و پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان سەبارەت بە بەردانەوەی سەچاوە ئاویەكان، هەریەكە لە توركیا و ئێران سەرجەم رێككەوتنامە و پەیماننامەكانیان پێشێل كردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group